zagros news agency

دوای ٣٥ ساڵ، یەکەم فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئەوروپایی لە بەغدا نیشتەوە

بۆ یەکەم جار دوای ٣٥ ساڵ، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر له‌ کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ئەوروپایی لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە.
دوای دەیان ساڵ لە تیرۆر و توندوتیژی، جارێکی تر فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە وڵاتێکی ئەوروپایی گەیشتووەتە عێراق. لەمەودوا، گەشتکردن لە پایتەختی یۆنانەوە بۆ عێراق دوو جار لە هەفتەیەکدا بەردەست دەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی فلایت ئەویر، گەشتی فڕۆکەوانیی ئیجین ئایرلاینز (Aegean) بە ژمارەی A3964، کاتژمێر ٨:١٥ بەیانی لە ئەسینا فڕی و کاتژمێر ١٢:٣٥ی نیوەڕۆ بە ٣٠ خولەک دواکەوتن لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە.
ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ڕایگەیاند فڕۆکەخانەکانی عێراق ژینگەیەکی ئارام و جێگیر دابین دەکەن و ئێستا عێراق دەگەڕێتەوە “نەخشەی فڕۆکەوانیی ئەوروپا.”
بەرپرسانی عێراق ڕایانگەیاند کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیجین لە سەرەتادا هێڵی ئەسینا-بەغدا بە دوو گەشت لە هەفتەیەکدا دەگرێتە ئەستۆ و ژمارەی گەشتەکان بەپێی داواکاری دەتوانێت زیاد بکرێت. هێڵی ئاسمانیی عومانیش (Oman Air) پلان دادەنێت لە داهاتوودا گەشت بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی ئەوروپا لە بەغداوە دابین بکات.
دوای هێرشی ڕژێمی سەددام حسێن بۆ سەر کوەیت لە ساڵی ١٩٩٠، ئەنجومەنی ئاسایایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆی ئابووریی بەرفراوانی بەسەر عێراقدا سەپاند. ئەوەش بووە هۆی وەستاندنی نزیکەی تەواوی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو وڵاتە. بە ڕووخانی دیکتاتۆریی سەددام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣، زۆربەی گەمارۆکان هەڵگیران و وڵاتەکە وردە وردە جارێکی تر بە هاتوچۆی ئاسمانیی نێودەوڵەتییەوە بەستایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پرسەنامەیەک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح

نووسه‌رێك بۆ زاگرۆس: ده‌بێت به‌یاسا ڕێگری بکرێت لە بەشداریکردنی هەر لایەنێکی خاوەن چەک لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکان له‌ عێراقدا

سەڵاح