zagros news agency

‎ئەمەریکا پەیامێک بۆ مەرجەعیەتی عێراق دەنێرێت

‎​واشنتۆن: پاڵپشتی کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ناکەین

‎​سەرکردەیەکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی گرنگی ئەمەریکای ئاشکرا کرد کە لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە ئاراستەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە عێراق کراوە. بەپێی زانیارییەکان، واشنتن  جەختی کردووەتەوە کە پاڵپشتی لە ناوی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناکات و دەستوەرناداتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنی بەربژێر.
‎​عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند،  ئەمەریکا بە  مەرجەعییەتی ڕاگەیاندووە کە ڕێز لە بۆچوونی مەرجەعییەت و گەلی عێراق دەگرێت، چونکە ئەم بابەتە بە پرسێکی ناوخۆیی عێراقی دەزانێت.
‎​گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێر
‎​هاوکات، سەرکردەیەکی دیکە لە چوارچێوەکە ئاشکرای کردبوو، سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی داخراویان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی دیاریکردنی کەسایەتیەکی گونجاو بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو. بڕیارە یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بێت.
‎​ئاماژە بەوە کراوە کە پێنج بەربژێری ئەگەری بۆ پۆستەکە هەن، لەنێویاندا سەرۆک وەزیرانی ئێستا محەممەد شیاع سوودانی، چەند سەرۆک وەزیرانی پێشوو، و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.
‎​
‎​چوارچێوەی هەماهەنگی پێشتر دانی بەوەداناوە کە دانوستاندنەکان لەسەر ناونانی سەرۆک وەزیران گەیشتوونەتە ڕێگەیەکی نزیک لە بنبەست، ئەمەش بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی لەناو هێزە شیعەکان و ناڕەزایی هەندێک لایەن لەسەر نوێکردنەوەی ویلایەتی سوودانی. چوارچێوەکە جەخت دەکاتەوە کە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەڵبژاردنی کەسایەتییەکە هەیە کە قبووڵکراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەسانی سەربازی ناتوانن لە کاتی سواربوونی ماتۆڕسکیل جلی سەربازی لەبەر بکەن

سەڵاح

ئوردن بە پشتیوانیكردنی كوێت، عێراقیەكان تووڕە دەكات

سەڵاح

دووەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سەڵاح