zagros news agency

دوو میلیشیاى عێراقی بۆ واشنتۆن: په‌یوه‌ندیمان به‌ ئێرانه‌وه‌ نه‌ما و ئەمەریکا به‌ دوژمن نازانین

ڕۆژنامه‌ى (المدى) كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی عێراقییه‌، بەشێک لە نامەیەکی دەستکەوتووە کە دوو گرووپی میلیشیای چەکداری دیار لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئه‌مەریكا بەم دواییانە بۆ واشنتۆنیان ناردووە،، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکان لە حکوومەتی داهاتوودا و خۆلادان لە سزاكان.

بەپێی نامە درزپێکراوەکە، کە لەدوای لێکتێگەیشتنێک لە نێوان هەردوو میلیشیاكه‌ هاتووە، هەردوولا ڕەتیانکردووەتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێرانەوە هەبێت، و جەختیان کردووەتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان “دەوڵەتێکی دوژمن نییە”، هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە لەگەڵ ئیسرائیلیشدا له‌جه‌نگدا نین.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا دێن کە گرووپە چەکدارەکان دووچاری جیابوونەوەی ناوخۆیی بەرفراوان بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی یه‌كێك له‌ میلیشیاكان بەیاننامەكه‌ی ئه‌م دواییه‌ى “تەنسیقیه‌ المقاومه‌”ى ڕه‌تكرده‌وه‌، کە تێیدا دووپاتیان كردبووه‌، چه‌ك ڕاده‌ست ناكه‌ن.

بەشێک لە نامەکە کە لەلایەن دوو گرووپه‌ چه‌كداره‌ میلیشییاكه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا نێردراوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوەڕۆکەکەی لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی لایه‌نه‌ سیاسییەکان بووە کە هێزە شیعەکان دەربارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، ئەنجامی دەدەن.

نامەکە، کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، ئەوە دەردەخات: “هەردوو میلیشیاكه‌ لەسەر ژمارەیەک خاڵ ڕێککەوتوون، لەوانە جەختکردنەوە لەوەی کە “وەک عێراقی، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان بە ئێرانەوە نییە، و پەیوەندییەکانی تارانو واشنتۆن  پەیوەندی بە هەردوو دەوڵەتی ئەمەریکا و ئێرانەوە هەیە”.

له‌ نامەکەدا هەروەها هاتووه‌: “ویلایەتە یەکگرتووەکان دەوڵەتێکی دوژمن نییە، و پێویستە پەیوەندییەکی باش دابمەزرێنین کە لەسەر بنەمای دۆستایەتی و هاوکاری هاوبەش بێت”، لە هەمان کاتدا جەخت لەوە كراوه‌ته‌وه‌ کە “عێراق لە جەنگدا نییە لەگەڵ ئیسرائیل، و ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە بەرژەوەندیی عێراقییەکان و ئاسایشی وڵاتە”.

سەرچاوە سیاسییەکان هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژنامه‌ى (المدى) ئاشکرایان کرد کە هەندێک لە میلیشیاكان هەوڵیانداوە لەگەڵ ناوەندە ئەمەریکییەکان پەیوەندی درووست بکەن، لە ڕێگەی ئەوەی کە ناویان لێنا “نامەی دڵنیایی” و ئامادەییان ده‌ربڕی  بۆ وەڵامدانەوەی تەواو، تا دەگاتە گفتوگۆکردن لەسەر ڕادەستکردنی چەک.

بەپێی سەرچاوەکان، واشنتۆن گوێی بەو ئاماژانە نەداوه‌. بەپێی چاودێران ئەمەش پێده‌چێت، هۆکارێك بێت بۆ نووسینی دوا بەیاننامەی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و ده‌ركه‌وتنى ئاماژه‌ى گرژی و پاشەکشێکردنی هەندێک هێز لە هەڵوێستەکانی پێشوویان سەبارەت بە دۆسیەی “چەک داماڵین”. ە دەڕۆین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمساڵ هەزار پۆلی دیجیتاڵی دروست دەکرێن

سەڵاح

پیرۆزباییەک لە فازل میرانییەوو

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەزەحمەت یاری دێربی لەبەڕژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە

یاسین