سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا بێت و هێزه چه‌كداره‌كان ته‌نیا له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقدا بن.
نووری مالیكی ڕایگه‌یاند: “پێویسته له عێراق چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و خاوه‌نی سوپایه‌كی یه‌كگرتوو بین كه نوێنه‌رایه‌تیی گشت عێراقییه‌كان بكات.”
نووری مالیكی له‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، عێراقییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره ئازاریان به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه چه‌شتووه و ئێستا كاتییه‌تی به كه‌رامه‌ت و ئارامییه‌وه بژین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكدایه و پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت و چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندابن، ئه‌وه‌ش بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌قامگیر دێنێته كایه‌وه.
هاوكات نووری مالیكی جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ربژێری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

