دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، ڕێژەی گومرگی بۆ پێداویستییەکانی سیستەمی وزەی خۆر ئاشکرا کرد.
سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەکە ڕیاگەیاند: “نووسراوێک ئاراستەی تیمی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەئەلکترۆنیکردن کراوە، بە مەبەستی دیاریکردنی کۆد و ڕێژەی گومرگی بۆ پێداویستییەکانی وزەی خۆر و کەلوپەل و پانێڵەکان.”
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە “ڕێژەی گومرگ بۆ خانە خۆرییەکان (الألواح)، پاتری لیسیۆم، ئینڤێرتەر و کێبڵ، بۆ هەر بابەتێکیان بریتییە لە ٥%.”

