zagros news agency

بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سێ کەس دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک دەڵێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.
لە راگەیێندراوێکی ئاسایشدا هاتووە: “گرووپەکە کاری بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەریان دەکرد، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و سێ کەس دەستگیر کران.”
دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنیان، تۆمەتبارەکان مادەی کریستاڵ و هیرۆیینیان پێبووە “کە بە نیاز بوون بڵاوی بکەنەوە.”
ئاسایش باس لەوە دەکات، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە بەگوێرەی مادەی 26 لە یاساکانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر گومانیان لە بوونی مادەی هۆشبەر لە شوێنێک هەبێت پەیوەندیی بە ژمارە (106)ـی ئاسایشی پارێزگای دهۆک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا: دەرفەتی تاقیكردنەوەی خولی سێیەم بە قوتابیانی قۆناغەكانی كۆتایی دەدرێ

سەڵاح

بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیانی خۆشەویست:

دڵشاد

ڕووسیا مەرجەکانی بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا ئاشکرا کرد

سەڵاح