zagros news agency

ئیدارەی خۆسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم دواخست

 

لەسەر داوای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هاوپەیمانە سیاسییەکانی، ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاریدا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم دوابخرێت.

ئیدارەی خۆسەر هۆکاری دواکەوتنەکەی لەگەڵ کەمی کاتی تەرخانکراو بۆ بانگەشەی کاندیدەکان و کاتی قسەکردن لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕوونکردەوە.

بڕیاردرابوو ڕۆژی 11ی حوزەیران هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام دوو ڕۆژ لەمەوبەر 4 لایەنی بەشداربوو لە هەڵبژاردندا داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان کرد.

هەروەها تورکیا هەڕەشەی کرد ڕێگە بە هەڵبژاردنەکان نادات و ئەمریکاش ڕایگەیاند کە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنه گونجاو نییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ژیان شەهید جەلال، بەربژێری پارتی لە سلێمانی: پارتی هەمیشە تێکۆشاوە بۆ ئازادی و کەرامەتی نەتەوەیەکی مەزڵووم

سەڵاح

گەنجێک لەلایەن براکەی دەکوژرێت

یاسین

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووە

یاسین