zagros news agency

نەجوا کاکەیی: لەسەر پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆبووینەوە

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکووک لەگەڵ پەرلەمانتارانی کەرکووک کۆبووینەوە سەبارەت بە چەند پرسێک بەتایبەتی پرسی دابەشکردنی زەوی.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ دووشەممە ١٠/٦/٢٠٢٤ لە نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکووک لەگەڵ پەرلەمانتارانی کەرکووک کۆبووینەوە سەبارەت بە چەند پرسێک بەتایبەتی پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرەکانی شاری کەرکووک.

هەروەها نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس خستەروو، کە بڕیارماندا بە پێکهێنانی لیژنەیەک لەلایەن نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکووکەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن لە شێواز و چۆنیەتی دابەشکردنەکە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوکاری ئاوارەکانی عەفرین و حەلەب ڕادەگەیەنێت

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: کار بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی پیشەسازی دەکەین

یاسین