پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێی کرد و گوتی: “کێشەی نێوان هەردوو لایەن کۆنە، کەیسەکە لە دادگە بووە، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی ئەنجامی دادگەیان نەکردووە.”
هەروەها دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرکردووە.
دوێنێ لەگەڕەکی هەولێری نوێ ، شەڕ لەنێوان چەند کەسێک لەسەڕ پارچە زەوییەک روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و جەند کەسێکیش برینداربوون .