سزای له سێداره‌دان بۆ هاوسه‌ری شنیار هونەر ده‌رچوو شوبات 18, 2024 پارێزەری داکۆکیکار لە دۆسیەی سووتانی شنیار هونەر لە بەردەم تەلاری دادگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دادگای تاوانەکان دوا بڕیاری خۆیدا و سزای سێدارەدانی بۆ هاوسەری شنیار هونەر دەرکرد، کە تاوانبارە بە سووتاندنی هاوژینەکەی. ئاودێر عەلی پارێزەری دۆسیەکە گوتیشی: ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی شوباتی 2024)، دادگای تاوانەکانی سلێمانی پێداچوونەوەی بۆ بڕیاری دادگای پێداچوونەوە کرد و دوا بڕیاری بۆ هونەر رەشید هاوسەری شنیار هونەر له‌دایكبووی 1997 دەرکرد، کە سزای لە سێدارەدانە. شەوی (19ی شوباتی 2022) لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی ئافرەتێک بە ناوی شنیار هونەر بە سووتاوی، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی سووتاویی جه‌سته‌ی 85%ـە، دوای وه‌رگرتنی وته‌ی ئافرەتەکە، ده‌ركه‌وت هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌دا نه‌وتی پێداكردوه‌و سوتاندوویه‌تی، دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر رووداوەکە تۆمه‌تباره‌كه دۆزرایەوەو دەستگیرکرا. شنیار هونەر دوای پێنج رۆژ مانەوەی لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی بەرەبەیانی رۆژی چوارشه‌ممه (23ی شوباتی 2022) گیانی لەدەستدا.