ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری پەروەردە: ڕۆژی هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنین

 

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:00ـی ئێوارەی ڕۆژی هەینی (19ـی تەمموزی 2024) ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنین.

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 8:00ـی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، بە هەموو لقەکانییەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیەنین.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی تەواو بوو، بە بۆنەی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ماندوو بوون لە بەئەنجام گەیاندنی سەرکەوتووانەی تاقیکردنەوە گشتییەکان.

به‌پێی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی ئه‌و قوتابییانه‌ی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانیانی پۆلی 12ـی ئەمساڵیان کردووە، 122 هەزار و 15 قوتابین و به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.

سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كرابوون.

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای سلێمانی، 27 هه‌زار و 376 قوتابی له‌ 423 هۆڵ، له‌ پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له‌ 525 هۆڵ، له‌ گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له‌ 98 هۆڵ، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌زار و 794 قوتابی له‌ 39 هۆڵ، له‌ سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له‌ 130 هۆڵ، له‌ ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له‌ 105 هۆڵ و له‌ زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له‌ 115 هۆڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کردووە.

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی بەغداد بەشداری له پڕۆژەی (هەژماری من) دەکات

یاسین

مەسرور بارزانی: پارتی دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دز و جەردە بهێنێت

یاسین

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین