ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ھەورە بروسکە لە سێ پێشمەرگە دەدات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگەی دهۆک، هەورەبرووسکە لە سەنگەرێک دەدات و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بە سووکی بریندار دەبن.

کەناڵی ئاژانسی په‌یامنێر لە تێلیگرام جۆین بکە

لیوا سەعید کێستەیی، فەرماندەی لیوای چواری پێشمەرگەی زێرەڤانی گووتی؛ رووداوەکە لە کاتژمێر 15:30 روویداوە.

سەنگەری ئەو پێشمەرگانە دەکەوێتە سەر چیای گوندی کوخیا، لە قەزای شێخان.

بەگوتەی ئەو فەرماندەیە، بەهۆی کاریگەریی هەورەبرووسکەکەوە، چەندین کەلوپەل و ئامێری کارەبایی سووتاون.

لەبارەی بریندارەکانەوە، لیوا سەعید کێستەیی گوتی، تەنیا یەک پێشمەرگەیان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە کە دۆخی تەندروستی جێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عوسمان قادر: بەڵێن دەدەم بەردەوام بم لە خزمەتکردنی ھاووڵاتییان

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

کەشناسی: کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت

یاسین