ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دابەشكردنی فۆرمی زەوی بەسەر خانەنشیناندا دەستی پێكرد

فۆرمی زەوی لە ڕێگەی بانكەكانەوە بەسەر خانەنشیندا دابەش دەكرێت و تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەکان وەربگرن، کە لە ژیاندا ماون.

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی و كارئاسانیی زیاتر بۆ خانەنشینان، بڕیاری دا، فۆرمی زەوی لە ڕێگەی بانكەكانەوە بەسەر خانەنشینانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 29/7/2024، دابەشكردنی فۆرمی زەوی لە ڕێی بانكەكانەوە دەستی پێكرد.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دابوو، تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمەکان وەربگرن، کە لە ژیاندا ماون، ئەوەش خرابووە ڕوو، كە ئەو خانەنشینانەی فۆرم پڕ دەکەنەوە، نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشی كردبووەوە، پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆرمەکان لە ڕێگەی فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووەوە

سەڵاح

‎یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کاروباری ووزە گەیشتە هەرێمی کوردستان

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی دەکات

سەڵاح