ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەحما خەلیل: دەركردنی یاسای لێبوردنی گشتی ئێزدییەكان رەتی دەکەنەوە

ئەمڕۆ یەكەم خوێندنەوەیان بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی تەواو كرد و دەیانەوێ لەم خولەدا تێی بپەڕێنن، سوننە دەیانەوێ یاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمان دەربچێت، بەو پێیەی بەڵێنی هێزەكانیان بوو بۆ شەقامی سوونە، بەڵام ئێزدییەكان كە قوربانی سەرەكیی تاوانەكانی داعش بوون، ترسیان لەو یاسایە هەیە.

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رەتكردنەوەی ئێزدییەكان بۆ دەركردنی یاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجومەنی نوێبەرانی عێراق بەهۆی ترسی ئەوانە لەوەی لێبوردنەكە ئەو تاوانبارانە بگرێتەوە كە دەستیان لە كۆمەڵكوژیی رۆڵەكانیان هەبووە، بۆیە ئێزدییەكان بایكۆتی هەر دانیشتنێكی پەرلەمان دەكەن ئەگەر یاساكەی تیادا بخرێتە روو.

ھەروەھا مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هێشتا خوێنی قوربانیانی ئێزدی وشك نەبووە و تا ئێستاش هەزاران ونبوو و كەنیزەكمان هەیە، بۆیە پێویستە رێز لەو خوێنە بگیرێت، و ئەو یاسایە دەرنەكرێت كە ژمارەیەك تاوانكار دەگرێتەوە و ئەوان ئازاد دەكرێن.

لە دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم خوێندنەوە بۆ پڕۆژەی دووەم هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27 بۆ ساڵی 2016 كرا، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەهۆی دروستبوونی ناكۆكی لەناو پەرلەمان لەگەڵ پێشنیازی یاسای هەمواری باری كەسێتی دوا خران، كە ئەویش ئەمڕۆ یەكەم خوێندنەوەی بۆ كرا و بەپێی زانیارییەكان شیعە دەیانەوێ هەردوو یاساكە بەیەكەوە بڕۆن، بەڵام كێشەی گەورەیان لەگەڵ یاسای لێبوردن هەیە و ئەگەر بیانەوێ تێپەڕ بێت، رەنگە بە دەستكارییەكی زۆرەوە رێگە بە تێپەڕبوونی بدەن.   

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ئافرەت دەستگیر دەکات

یاسین

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی هەڵاتووی بەغدا دەستگیر دەكات

سەڵاح

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى خوێندنی پيشه‌يى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

یاسین