ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی کەسێک ده‌ستگیركران

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كو‌شتنی کەسێک و برینداركردنی‌ كه‌سێكى تر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كییە به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شەوی ڕابردو له‌ناحیه‌ی‌ ته‌كییه‌ی‌ كاكه‌مه‌ند له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕو ئاڵۆزی‌ دروستبوو، لەئەنجامدا كه‌سێك كوژراو كه‌سێكی‌ تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كییه‌وه‌ به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و تۆمەتباری سێیەمیش خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ل، ع، ع – د، ل، ع – دـ ل، ع) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

خوێندنى باڵا داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکان بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

بێ‌کارەبایی لە باشوور و نێوەڕاستی عێراق بەردەوامە

سەڵاح

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت

یاسین