ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی (٥ ساڵی) لە قەزای کفری دەکاتەوە بە ناوی (پەیمانگەی پیشەیی کفری/ خوێندنى ئینگیزی) , قوتابیان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوورى بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان / قەزای کفری، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی لاى خوارەوە داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت, بۆ هەر بەشێک تەنها (١٥) قوتابى و خوێندکار وەردەگیرێـت.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێکدێـت:
• بازرگانى/ بەشى ژمێریارى
• گەشتوگوزار/ بەشى کارگێڕى هۆتێل و میواندارى
• دیزاین /بەشى گرافیک دیزاین و بەشى ئینتێریەر دیزاین
• کۆمپیوتەر / ئاى تى
٤- قوتابی خوێندکارى پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت .
٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لەسەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
٧- پێشکەشکردن لەڕێکەوتى۲۱ی۸ی۲۰۲٤ دەستپێدەکات وە لەڕێکەوتى ٥ی۹ی۲۰۲٤
کۆتایى دێت.
٨- قوتابى خوێندکارى دەرچووى پۆلى نۆى بنەڕەتى دەبێ سەردانى قوتابخانەو خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى ووشەى بەکارهێنەر (یوزەر نێم username) و ووشەى تێپەڕ (پاسوۆرد password) بۆئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکاتەوە.
٩- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەری گرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی -وانە دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت بەهۆى ئەم لینکەى خوارەوە وە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.

https://www.e-parwarda.com

 

– وەزارەتی پەروەردە

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتى سنوورى هەولێر، لە بڕیارێکی مەسرور بارزانی سوودمەند بوونە

سەڵاح

رخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندابە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

یاسین