zagros news agency

بڕیارێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (2023-2024) کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو، ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: دەتوانن لە ساڵی خوێندنی (2024-2025) دەست بە خوێندنی ئەکادیمی بکەن.

چوارشەممە 21ـی ئابی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و گشتاندنی پێ کردووە بۆ سەرجەم زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (2023-2024) کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو.

لە بڕیارەکەی خوێندنی باڵادا هاتووە، دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان بە مەبەستی دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی ناوبراوان لە سەرەتای ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) بەپێی توانای کۆلێژ/ بەشەکان بە مەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنمایی سەرپەرشتیکردن و ستافی وانەوتنەوە و هەبوونی تاقیگە و پێداویستییە زانستییەکان، یان دەکرێت سوود وەربگیرێت لە ستافی وانەگوتنەوە و سەرپەرشتیی لە زانکۆ حکوومەتییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی هاوبەشی زانستی نێوان زانکۆکان، یاخود سوودوەرگرتن لە سیستەمی میوانداری.

لە خاڵی دووەمی بڕیارەکەی خوێندنی باڵادا هاتووە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر کۆلێژ/ بەشەکە نەیتوانی پرۆسەی دەستپێکردن بە خوێندن بۆ ناوبراوان لە ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) بە هۆکارەکانی ئاماژە پێکراو لە خاڵی (1)ـی سەرەوە ئەنجام بدات، ئەوا خوێندنی ناوبراوان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026) دوا دەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش کەس بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کێبڕکێ دەکەن

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه‌

یاسین

د.سه‌باح زێباری بۆ زاگرۆس: تا پارتی به‌هێزتر بێت سه‌نگی كورد له‌به‌غدا به‌هێزتره‌

یاسین