ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیرڤان بارزانی و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانی هاوپه‌يمانان هاوڕابوون کە داعش بەمه‌ترسييه‌كى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه‌

 

به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/8/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ‌  جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه‌ و به‌ په‌لاماره‌كانى له‌ عێراق و سووريا، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌ختيان له‌ گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرده‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دڵنيابوونه‌وه له‌ تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ خرانه‌ به‌ر باس و داكۆكى له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرا.  نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان موكوڕه‌ له‌ سه‌رخستنى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هه‌روه‌ها ستايشى هاريكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ پرۆسه‌كه‌‌ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌  وه‌زیری پێشمه‌رکه‌، سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له‌ دوايين پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرا. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌ پشێوى و ئاڵۆزيى زياتر كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەرمى هونەرمەند “جەمال هیدایەت” بەخاکسپێردرا

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە دامەزراوە و پەیمانگەی سیاسەت و هزر و لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی کۆدەبێتەوە

دڵشاد

ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین