ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی دووه‌م خولی رۆشنبیریی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانیی بوو


ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 27/2/2024 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كۆتایی دووه‌م خولی رۆشنبیریی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانیی بوو كه‌ له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌و له‌چه‌ندین بواردا زۆر بابه‌تی زانستیی تێدا وترایه‌وه‌.
شایانی باسه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ماوه‌ی خوله‌كه‌دا چوار بابه‌تی ژینگه‌یی پێشكه‌ش كرد كه‌ بریتیی بوون له‌(ده‌سته‌ی ژینگه‌و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان) و (پلانی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا) و (ئاسایشی كه‌ش و هه‌وا وه‌ك به‌شێك له‌ئاسایشی نیشتمانیی) و (كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر سێكته‌ری سه‌ربازیی).

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین

داخواز ژهاوولاتیێن دھۆکێ

دڵشاد

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین