zagros news agency

پارێزگاری هەولێر: “هەر کەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”

ئەمشەو سێشەممە 2024.2.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لەنزیکەوە سەردانی بازاڕی لەنگەی کرد لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە رایگەیاند: ” تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زەرەروزیانەکان دیار نین، هەر کەس و لایەنێکیش کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

گوتیشی: “بەهۆی ئاگرەکەوە 20 کەس بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەشێکی زۆری ئەوانەی رەوانەی نەخۆشخانە کراون کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانی بوون و توشی تەنگەنەفەسی بوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەیەکی زۆری دوکان بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاون و بەهۆی کۆبوونەوەی خەڵکی لە بازاڕەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زەحمەت توانیویانە بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. وتیشی، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین شوێنی رووداوەکە و بازاڕەکە چۆڵ بکەن”.

ئەوەشی خستە روو، سەرجەم تیمەکان لەناو بازاڕی لەنگە دەمێننەوە و دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکە، بازاڕەکە بەجێ دەهێڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کچێک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

دڵشاد

سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکۆماری ئێران كۆبووەوە

سەڵاح

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین