نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 2ی 2024) كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینارە.
ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، بە ڕایگەیاند: “نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی 2ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینارە.”
ئەمە لەكاتێكدایە، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی 1ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 11 هەزار و 750 دینار و زۆرترینیشی 17 هەزار و 750 دینار بوو.
لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاشكراشی كرد، بۆ مانگی ڕابردوو، مۆلیدە ئەهلییەكان بە تێكڕا لە مانگەكەدا 389 كاتژمێر كارەبایان داوە و بەراورد بە مانگی یەک، مانگی دوو زیاتر مۆلیدە کارەبایان داوە. گوتیشی: “مانگی پێشوو هەر لیترێک گازوایل بە 528 دینار بووە، بەڵام مانگی یەک بە 545 دینار بووە.”
قارەمان مەولوود ئەوەشی خستە ڕوو، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە، مۆلیدەکان 24 کاتژمێر کارەبایان داوە، لەو شوێنانە نرخەکە جیاوازترە، گوتیشی: “لەو چەند ناوچەیە ئەمپێرێک کارەبا 19 هەزار بۆ 21 هەزار دینارە، چونکە 24 کاتژمێر کارەبایان داوە، ئەوەش چەند گەڕەکێک دەگرێتەوە.”
شوان بهرزنجی