zagros news agency

‎دکتۆرە ئەڤین فەتاح: سەرۆک بارزانی فێری کردووین لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆبین

‎کاندیدی ژمارە ‌٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتیمان ئامانجی سەرەکیمانە و پشت بە خوای گەورە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر سەرکەوتن تۆمار دەکەین.

‎دکتۆرە ئەڤین فەتاح حاجی مام سورچی، کاندیدی ژمارە ‌٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر
‎کاندیدی ژمارە ‌٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتیمان ئامانجی سەرەکیمانە و پشت بە خوای گەورە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر سەرکەوتن تۆمار دەکەین.

‎دکتۆرە ئەڤین فەتاح حاجی مام سورچی، کاندیدی ژمارە ‌٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاولاتیان بە گەرمووگوریەوە پێشوازی لە کاندیدامی پارتی دوکەن، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە، پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە، سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتیمان ئامانجی سەرەکیمانە و پشت بە خوای گەورە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر سەرکەوتن تۆمار دەکەین.

‎کاندیدی ژمارە ‌٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: دەنگدان ژمارە ٨، ھەڵبژاردنی ڕاستەقینەیە بۆ دەنگدەر، بەڵێنی منیش ئەوەیە ڕاستگۆبم لەگەڵیان، سەرۆک بارزانی فێری کردووین لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆبین، ھاوکات لەخولی داھاتووی پەرلەمان کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان جێبەجێ دەکەم.

‎هەروەها دکتۆرە ئەڤین فەتاح حاجی مام سورچی، کاندیدی ژمارە ‌٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیاسەتی ئابووریی بەهێز، پاراستنی ئاسایش و سەقامیگری و توانای دیپلۆماسی و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە پێگەیەکی باشدایە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە بەرەو ئایندەیەکی پڕ لە خزمەت و ئاوەدانی.

‎رێباز یونس،

هەواڵی پەیوەندیدار

پشدەر ئیبراهیم : بۆ ئەوەی سلێمانی خزمەتی زیاتر بكرێت دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

گوران

مەسرور بارزانی : سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم، کە پشوویان درێژبووە لەگەڵ ئێمە

یاسین

ساسان عەونی: پشتێنەی سەوزایی هه‌ولێر 11 پۆندی ئاو و 21 پاركی جۆراوجۆری تێدا ده‌بێت

یاسین