ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دهۆک… ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ روویدا

 

وتەبێژی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە له‌ سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕاگەیاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢ی١٠ی٢٠٢٤ له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك، له‌ مه‌فره‌قی (دووسه‌ره‌)، ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و بارهه‌ڵگرێكدا ڕووی دا.

هەروەها ئازاد تەها، وتەبێژی بەرێوبەراتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆوه‌ شۆفێری شۆفرلێت ئۆپتراكه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و دواتر گه‌یه‌نرایه‌ پزیشكی داد.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

دڵشاد

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌کان و دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

دڵشاد