ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

51%ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە

سایلۆی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ساڵی 2023 ڕاسپاردنی بۆ کراوە، بەگوژمەی 27 ملیار و 203 ملیۆن دینار .

زەویی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 53 دۆنمە و لەسەر ڕووبەری 23 دۆنم سایلۆکە دروست دەکرێت. ماوەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە و لە 7/11/2024 دەستی پێکردووە.
قەبارەی سایلۆکە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە، لەگەڵ دە کۆگای ئەمبارکردنی خۆراک کە قەبارەی هەریەکەیان 1200 مەتردووجایە، هەروەها دوو باڵەخانەی تایبەت بە کارگێڕی و بەڕێوەبردنی سایلۆکە و خزمەتگوزارییەکان لەخۆ دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور سێ هەزارکەسیان لە شەڕدا کوژراون و بریندار بوون

سەڵاح

یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر رەفەح

سەڵاح

‎پارتی و بەرەی گەل کۆبوونەوە

دڵشاد