zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک بۆ دەزگاکانی راگەیاندن

 

ئەمرۆ لە کاتی بەرێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لە گۆڕەپانی تەلاری پەرلەمان دەمەقاڵییەک لەنێوان پاسەوانێکی خاتوو (منی قهوەچی)، و ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل روویداوە، زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن راستی بابەتەکەیان شێواندوە و بەجۆرێکی تر دایانرشتوە، لێرەوە وێرای دەربرینی رێز و سوپاس بۆ تێکرای رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن کە ئەمرۆ ماندونەناسانە رووماڵی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، رایدەگەیێنین کە خاتوو (منی قهوەچی) لێپێچینەوەی پێویستی لەگەڵ ئەو پاسەوانە ئەنجامداوە، و هەروەها جەختی لە رێزگرتن لە رۆژنامەنووس و پیشەی رۆژنامەوانی کردۆتەوە و هەمیشە بەرێزیان خۆی بە داکۆکیکاری رۆژنامەنوس و رەوشی رۆژنامەگەری و میدیا بەگشتی دەزانێت و دووپاتیکردەوە کە جارێکی تر رووداوی لەم شێوەیە دووبارە نابێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو بەرپرسی باڵای ئۆکرانیا بەهۆی گەندەڵی لە کڕینی درۆندا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە

سەڵاح

زوکەربێرگ هەرەشەی زیندانیکردنی لێدەکرێت

یاسین

‎له‌ سنوری پەروەردەکانی پارێزگای هه‌ولێر (31 هه‌زارو 95) قوتابی تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ( 436) هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌

دڵشاد