ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەحمەد سەعدەدین: بڕیاری دادگا فیدرالی دژی هەموو پێكهاتەكان

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەرگای خۆ تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانیەكان كردووەتەوە، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانییە رایگەیاند، کە بڕیاریان داوە بە كۆدەنگیی بڕیار لەبارەی بەشدار بوون و نەبوون لە هەڵبژاردن بدەن.

مەحمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشپێدانی توركمانی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وەك پێكهاتەكان كۆكین لەسەر ئەوەی بڕیاری دادگا بۆ هەموویانە و لە دژمانە بڕیارمان داوە بە كۆدەنگی بڕیار لەبارەی بەشداربوون و نەبوون لە هەڵبژاردن بدەین.

مەحمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشپێدانی توركمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە وەك پێكهاتەكان دوایین هەڵویستی خۆیان رانەگەیاندووە، سورن لەسەر رەتکردنەوەیی بڕیارەکەی دادگا، و دەڵێـت: “زوڵمێکە لە پێکهاتەکان کراوە، بڕیارێکی نادەستوورییە.” دووپاتی لەوە كردوە ئەوان تا دوایین ساتەكان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەدەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 8 و 9 دەخرێتەروو

یاسین

لاشێ کەسەکێ د رویبارێ خابیری دا هاتە دیتن

دڵشاد