ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی وەزیران ڕازی بووە ماموستایانی خانەنشین بوو لە کاری خۆیان بەردەوام بن”

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت “نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ئەو ماموستایانەی خانەنشین بوون لە کاری خۆیان بەردەوام بن و قەرەبوو بکرێنەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕەزامەندی داوە.”

ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی “دوای ئەوەی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچوو بۆ خانەنشینی، بۆ ئەو مامۆستایانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی لە کاری خۆیان بەردەوام بن تاوەکو پرۆسەی خوێندن تەواو دەبێت، ئەو جیاوازییەی لە مووچەیان دروست دەبێت بەھۆی خانەنشینی بۆیان قەرەبوو بکرێتەوە.”
ئاڵان حەمەسەعید گوتیشی “ئەنجوومەنی وەزیران مەبدەئییەن ڕەزامەندی داوە بۆ ئەوەی ماموستایان لە کاری خۆیان بەردەوام بن، چاوەڕێ دەکەین نووسراوی فەرمیمان بۆ ڕەوانە بکرێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی داوە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی مامۆستایان دابین بکات، ھەوڵی باشیش دراوە و ئەنجامی باشیشی ھەبووە.”
دوای دەرچوونی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ھەر مووچەخۆرێک تەمەنی بگاتە ٦٠ساڵ خانەنشین بکرێت، لە وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە ٥ھەزار کەس خانەنشین دەبن، بۆیە وەزارەتی پەروەردە ھەوڵ دەدات ئەمە کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دروست نەکات و مامۆستایان لە کاری خۆیان بەردەوام بن تا پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر له‌ 250 کەس لە خەڵکی دێرەزۆر کەمپی هۆل جێ‌دەهێڵن

سەڵاح

موژدەیەك لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵكی هەولێر

سەڵاح

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

دڵشاد