ئەمڕۆ یەكشەممە 2/3/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوونی كارەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە، سەردانی پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- مووسڵ لەگەڵ شەقامی خێرای ١٢٠م لە شاری هەولێری كرد.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی لەگەڵ سەرپەرشتیار و تیمی ئەندازیاری جێبەجێكاری پرۆژەكە گفتوگۆی كرد و بەدواداچوونی بۆ كارەكان كرد و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكاریەكی دەربڕی.
لە ئێستادا بە باشی كاركردن لە پرۆژەكەدا دەكرد و هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە، هەوڵدەدرێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی شاری هەولێر.
جێگەی باسە، ئەو پرۆژەیە، بەپێی ڕێنمایی و لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ڕووبەری ٢٠٥ ههزار مهتر دووجا جێبەجێ دەكرێت، كاری سەوزكردنی تێدا دهكرێت و نزیكەی ٣٠ هەزار داری تێدا دەڕوێندرێت لەگەڵ ١٠ هەزار گوڵ و نەمامی بچووك و بە ڕووبەری زیاتر لە ٢٠ ههزار مهتر دووجاش چیمەنی لێ دەڕوێندرێت، هەروەها لێدانی بیری ئاو و خەزانی كۆكردنەوەی ئاو و دانانی سیستەمی ئاودێری بۆ ئاودانی ئەو ناوچە سەوزاییە.