ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر، دەستیان لە کارکێشایەوە

سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر، دەستیان لە کارکێشایەوە و لە ماوەى 45 ڕۆژى داهاتووشدا هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕیی یانەکە ئەنجامدەدرێت

ئەمرۆ شەممە 2025.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کاتى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى کارەکانى دەستەى کاتى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر بەڕێزەوە بەرز نرخاند کە لە ماوەى ڕابردوو ئەنجامیانداوە، ئاماژەى بەوەدا کە یانەى هەولێر وەک یانەى دایک و خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرز، لە سەروى هەموو مانەوەیە و ڕێگە نادەین ببێتە قوربانی، ڕاشیگەیاند، ئامانجى هەموومان خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنى یانەکەبووە، لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێکمان بۆ باشترکردن و چاکتر کردنى یانەکە بووە، بەڵام بە داخەوە گرفت و کێشەکان بەردەوامیان هەبووە، بۆیە پێویست ئەمڕۆ لە بنەڕەتەوە چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت نەوەك بەشێوەیەكی كاتی.

لە کۆتایدا کۆبوونەوە لە پێناو چارەسەرکردن و بنبڕکردنى کێشە و گرفتەكانی یانەكە و دابینکردنى ئایندەیەكی گەش و باشترکردنى ڕەوەشی یانەکە، گەیشتە ئەو بڕیارانە:-

یەکەم/ سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کاتى کارگێڕى یانەى هەولێر، بە گشتیى دەستیان لە کارکێشایەوە و دەست لە کارکێشانەوەکەیان قەبوڵکرا.

دووەم/ هەموو ئامادەکارییەک بکرێت بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازادانەى دەستەیەكی تازەی كارگێڕی بۆ یانەی وەرزشی هەولێر، لە ماوەى مانگێک تا 45 ڕۆژى دیکە.

سێیەم/ بۆ ئەو ماوەیە، واتا لە ماوەى ئەو مانگە تا 45 ڕۆژەى داهاتوو کە پڕۆسەى هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، دەستەیەکى کاتى بۆ ئیدارەدانى یانەکە دەستنیشان کرا بەو مەرجەى کە نابێت خۆیان کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنى دەستەى کارگێڕى یانەکە، ئەوانیش بریتن لە بەڕێزان:-
1- تاهیر سابیر – سەرۆکى کاتى یانەى هەولێر
2- زوبێر جەبار، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى
3- د.سەرتیپ محمەد عەوڵا، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى
4- د.ئیبراهیم محمەد، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى
5- د.شوان خالید، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەکانى نۆژەنکردنەوەى مۆنۆمێنتی شەهیدان تەواو بوو و بەم نزیکانە دەکرێتەوە

یاسین

به‌ڤیدیۆ… تێكدانی به‌شێك لەو كێڵگە کشتوکاڵیانەی بەرهەمەکانیان بەئاوی پیس ئاو دەدن

سەڵاح

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران