گوته‌بێژی فه‌رمی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئه‌نه‌كه‌سه)، له‌م رۆژانه كۆنفرانسی یه‌كگرتووی كورد له‌سوریا ئه‌نجام ده‌درێت چاوه‌رانی هه‌نگاوی باشین له‌و باره‌وه.
فه‌یسه‌ڵ یوسف، گوته‌بێژی (ئه‌نه‌كه‌سه) بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: ” ڕێككه‌وتن كراوه له سه‌ر وادەی فەرمیی کۆنفرانسی یەکگرتوویی و هەڵوێستی کورد بۆ ڕۆژی شەممە (26ـی نیسانى 2025) وەک هەنگاوێکی گرنگ و پابەندبوونێکی سیاسی کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی کوردمانە لە سووریا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەم دەستکەوتە وەک دەربڕینی ئیرادەی گەلی کوردمان، و هەوڵی ماندوونەناسانەی تێکۆشەرە دڵسۆزەکانی، بە پاڵپشتی برایان و دۆستانمان، بەتایبەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی هاتە ئاراوە”.
گوتیشی: “یەکگرتووی کورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێویستییەکی بەپەلەی نەتەوەیی و هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە هاوبەشی ڕاستەقینە لە داڕشتنی داهاتووی سووریایەکی دیموکراسی و فرەیی کە هەموو گەلەکەی بە هاوئاهەنگی و یەکسانی و ئاشتی لە باوەش بگرێت”.

