لە سنووری پارێزگای هەولێر زێدەڕۆیی لەسەر زەوییەکی حکومی کرابوو، بەڵام لە ڕێگای دادگاوە توانرا زێدەڕۆییەکە لاببرێت و کەسانی زێدەڕۆکار ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
لەمبارەیەوە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کە لە کابینەی نۆیەمدا زۆرترین ڕێکار گیراوەتەبەر، لەسەر زێدەڕۆی زەوی کشتوکاڵی، پێنج نووسراومان کردووە زێدەڕۆی هەبووە لەسەر زەوی کشتوکاڵی لە دەرەوەی حەرەمی گوندەکان، خانوو لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستکرا بوون.
هەروەها هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کاتێک کرداری کوژانەوە بۆ زەویی کشتوکاڵی دەکرێت لەلایەن شارەوانییەوە بەکار نایەن، بۆیە خەڵک بەکاریان دەهێنێت، لە ڕابردوو لەسەر ئەم جۆرە زەوییانە زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەویی بۆ چاندنی سەوزە بە ئاوی قورس بەکاردەهات، بەڵام لەسەر ئەو دۆسیەیە 36 کەس ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
رێباز یونس

