نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەممە 17-5-2025 بۆ بەشداریکردن لە “کۆڕبەندی گفتووگۆی تاران” سەردانی ئەو وڵاتەی کرد، یەکشەممە 18-5-2025 لە کۆڕبەندەکە پانێلێکی پێشکێش کرد و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش کۆبووەوە.
دکتۆر عومەر نورەدینی، مامۆستای زانکۆ و شاروزای سیاسی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەشداری کردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە “کۆربەندی گفتووگۆی تاران” بایەخی تایبەتی هەیە، چونکە ئەم کۆربەندە نمونەیەکە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە حکومی و دەولەتی و فەرمیەکان لەگەل هزرمەندان و ناوەندەکانی هزر و را و کەسانی ئەکادیمی و پسپۆر و کاریگەر لە ناو کۆمەلگای مەدەنی و جیهانی و هەرێمیدا، بۆیە بەشداریکردنەکە دەبێتە دەرفەت بۆ گەیاندنی پەیام بۆ ئەو کەسایەتی و نوخبە سیاسیەی کە نوێنەرایەتی حکومەت و دەولەتان دەکەن، هەروەها ئەو نوخبەیەی کە لە رووی زانستی و ئەکادیمی و لە رووی تەکنەلۆجیا و میدیا و کۆمەلگای مەدەنی کە لەوی ئامادەبوونیان هەیە، جگە لەوەش دەرفەت دەرەخسی بۆ ئەوەی لە رێگەی بەشداری کردن لەم کۆربەندانەوە پەیوەندی دیبلۆماسی هەرێمی کوردستان لەگەل ئەوانەی بەشدارن و ئەوەی رێکخەری ئەو جۆرە کۆربەندەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران تا دیدار و گفتووگۆ لە نێوانیاندا برەخسێت هەروەکو ئەوەی بینیمان جگە لەوەی کە سەرۆکی هەرێمی پەیام و دیدگای هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد دەرفەتیش رەخسا کە لەگەل بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەکو سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوە دیداری تایبەتی هەبێت و گفتووگۆ بکەن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکان، بۆیە ئامادەبوون و بەشداریەکە زۆر کاریگەرە لە رووی گەیاندنی پەیام و دیدار و کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەل بەرپرسە باڵاکان لەگەل ئەو نوخبەی کە بەشدارە، بە شێوەیەک کە تۆ دەبیتە لایەنێک لە لایەنەکانی پەیوەندی نێوان گەل و نەتەوەکان و پەیوەندیە نێودەولەتیەکان.
نورەدینی گووتی: پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان زۆر گۆراوە بە بەراورد لەگەل ساڵانی رابردوو، بەتایبەتیش لە ماوەی یەک ساڵی رابردوو کە ساڵک پێش ئێستا سەرۆکی هەرێم بە فەرمی چوو بۆ تارانی پایتەختی ئێران، لەگەل رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک کۆمار کۆبۆوە، لەماوەی ئەم ساڵەدا سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتی گەمارۆ دانی هەرێمی کوردستان و موشەکبارانکردن و لە سیاسەتی وێناکردنی هەرێمی کوردستان وەکو شوێنک بۆ دروستبوونی هەرەشە و مەترسی بۆ سەر ئاسایش و بەرژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گۆراوە، سیاسەتەکە گۆراوە، لە سیاسەتی موشەکبارانەوە بۆ سیاسەتی گوڵباران و لە سیاسەتی گەمارۆوە بۆ سیاسەتی تەفاعل و تەکامولێکی ئەرێنی، لە سیاسەتی وێناکردنی هەرێمی کوردستان وەکو دوژمنێک کە هەرەشەی بۆ دروست دەکات گۆراوە بۆ دۆستێک کە نەک هەر مایەی هەرەشە نیە بەلکو مایەی دلنیاییە، لە راستیدا سیاسەتەکە زۆر گۆراوە، ئەم سەردانەی نێجیرڤان بارزانی دەبێتە مایەی بەردەوامبوونی ئەم گۆرانە ئەرێنیەی سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بە شیوەیەک کە لە داهاتوودا پەیوەندیەکان لە هەموو بوارەکاندا ببێتە پەیوەندیەکی تەکاملی و خزمەتکردنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی هەردوو لا، ئەوەی کە پێی دەگوتری وێنە بە تەواوەتی ببێتە وێنەی دراوسێیەتی باش لەنێوان هەردوولادا.
هەروەها دکتۆر عومەر نورەدینی، مامۆستای زانکۆ و شاروزای سیاسی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستوروو، کە لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو خۆشیان باسانکرد و دلنیابوونەتوە و هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرفان بارزانی لە کۆربەندەکەدا دلنیایکردنەوە کە هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک نابێت بە هەرەشە و نادلنیایی بۆ سەر بەرژەوەندیەکان و ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهیچ شێوەیەک دەستێوەردانی نەرێنی لە کاروباری ناوخۆی لە کۆماری ئیسلامی ئێران ناکات، بەلکو بەپێچەوانەوە، بۆیە لە ساتەوەختی ئێستادا لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا و هەروەها لەم سەردانەشدا زیاتر دلنیای کراوەتەوە کە دلنیای لە نێوان هەردوو لادا هەیە، سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئەوەیان دلناکردۆتەوە کە ئێستا هەرێمی کوردستان نەک مایەی هەرەشە نیە بەلکۆ مایەی دلنیایە، بۆیە ئەم حالەتە ئەرێنیەی کە دلنیای لەنێوان هەردوو لادا هەیە، بێگومان لە داهاتوودا توانا و هێزی هەردوو لا زیاتر دەخاتە خزمەتی بەرژەوەندیە هاوبەشە رەواکان و زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی دراوسێیەتی لەنێوان هەردوولادا.
رێباز یونس

