به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی كێڵگه‌كان، چه‌ند ڕێنماییه‌كی به‌ر له كاتی دروێنه‌کردن ده‌ركردووه، رێنماییه‌كانیش زیاتر له بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه و خێرا چاره‌سه‌ر كردنی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كانه.
لەمبارەیەوە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ساڵانە لەکاتی دروێنە ئەگەری ئاگر کەوتنەوە هەیە، چونکە لەو قۆناغەدا، دانەوێڵە خێراتر ئاگر دەگرێت ئەگەر چاودێریی زۆر باش نەکرێت، دەشڵێت: ئەو ڕێنماییەی بڵاومان کردووەتەوە بۆ سەلامەتی جووتیاران و بەرهەمەکانە بۆ ئەوەی جووتیاران ڕەنج بە خەسار نەبن و وەک هەمیشەش هاوکاریانین بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و پشتیوانیشیان دەکەین بۆ ئەوە.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر گووتی: ئەم ساڵ بۆ جووتیاران ساڵێکی سەخت بوو، بەهۆی وشكه ساڵی و كه‌مبارانییه‌وە، تەنانەت هه‌ندێك له جوتیاران نه‌یانتوانیوه بگه‌نه‌وه به رێژه‌ی بنه‌تۆی داچێندراویشیان.
هەروەها هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە سنووری پارێزگای هەولێر 970 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم و جۆ داچێندراون و لەو ژمارەیەشدا 318 هەزار دۆنم زەوی بەراوە.
رێباز یونس

