قۆناغی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی باشی بریووه و له‌م رۆژانه فرمانده‌ی به‌تالۆنه‌كان داده‌نرێت دوای ئه‌وانیش فه‌یله‌قه‌كان.
ئەمەریکا لە دەیەی ڕابردوودا چەندین خولی ڕاهێنانی بۆ پێشمەرگە کردووەتەوە لەگەڵ حکوومەتی هەرێم ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە و ئەمەریکا تەنانەت مانگانە مووچە و بودجەی تایبەت بە هێزەکانی پێشمەرگەی بڕیوەتەوە و بۆی دابین کردوون پێشتریش وەزیری پێشمەرگە پێداگری کردووە کە كارەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەگوێرەی پلان بەڕێوە دەچن و یەكخستنی پێشمەرگە بەشێكی سەرەكییە لە بەدەستهێنانی ئامانجەكان بۆ دروستكردنی سوپایەكی بەهێز و نیشتمانی و تەنانەت گوتبووی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنی هێزی پێشمەرگە قۆناغی دژواری بڕیوە و تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ هەموو هێزەكانی پێشمەرگە بە یەکەکانی حەفتا و هەشتاوە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا یەك دەخرێنەوە.
له‌باره‌ی دوا هه‌نگاوه‌كانه‌وه، سه‌عید هه‌ركی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باشی بریووه، ئێستا له قۆناغی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنه‌كان داده‌نرێت دوای ئه‌وانیش فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌كان داده‌نرێت كه پێشبینی ده‌كرێت یه‌كه‌ی 70 و 80 بكرێته 3 فه‌یله‌قه‌وه و هه‌ر فه‌یله‌قێكیش چه‌ند به‌تالیۆنێك ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هاوپه‌یمانان چاودێری پرۆسه‌ی چاكساوی ده‌كه‌ن، و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌یانه‌وێت هێزی حزبی له كوردستان نه‌مێنێت هه‌مووی له چوار چێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێته‌وه.

