گوته‌بێژی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلام له كوردستان له‌ساڵیادی یه‌كێتیه‌كەیان جه‌خت له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتی و ئازادی ده‌كاته‌وه ده‌شڵێت: “ده‌بێت رێزگرتن و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان ببێته بنه‌مای ئه‌م گه‌له”.
مەلا عه‌بدوڵڵا شێرکاوەیی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 55 ساڵ له‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئیسلام، جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی مافی ئاین و شه‌رعی پیشه‌یی و نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی له كوردستان و له‌هه‌مان كاتدا پاراستنی شوێنه‌واری زانایانی ئاینی و درێژه‌دان به‌و رێره‌وه زانستیه‌ی كه گه‌وره زانایان چوار چێوه‌یان بۆ داریشتووه و گرنگی دان به‌پرسی دیندار ی و په‌روه‌رده و پاراستنی به‌های ئه‌خلاقی و نیشتیمانی په‌روه‌ری و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیسلامێكی میانره‌وی و په‌یره‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، و له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌ره‌گوریشه‌ده‌رهێنانی رق و كینه‌و په‌یامی توندره‌وی كه یه‌كێكه له ئامانجی یه‌كێتی زانایان. له‌م كاته‌دا وه‌ك یه‌كێتی زانایان په‌یاممان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌ستێكی ئاینی و نیشتیمانییه‌وه هه‌نگاوه‌كانیان بنێن بزانن ئاین و نیشتیمان دووشتی پێكه‌وه گرێدراون و لێك جیاناكرێنه‌وه، گه‌لی ئێمه دینداره و پابه‌ندبوونی ئاینی هه‌بووه، بۆیه ئه‌و په‌یره‌ویكردنه به‌قه‌د گرنگیدان به‌ئاین گرنگیش به‌نیشتمیان و وڵاتی خۆیان بده‌ن له‌هه‌موو رووێكه‌وه”.
گوتیشی: “كاتی خۆی بارزانی نه‌مر ، ئه‌و یه‌كێتیه‌ی زانایانی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌بووه كه وزه‌و هێزی زانایانی ئاینی له كوردستان له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆبكاته‌وه و ئه‌و هێزه له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی گشتی و خه‌ڵك بیربكاته‌وه و ئه‌و كاته سه‌رده‌م ئه‌وه‌ی ده‌خواست زانایان هه‌موویان له‌ده‌ووری یه‌ك رێكخراوبن، په‌یامێكی هاوسه‌نگ و میانره‌و رێكیان هه‌بێت، خزمه‌تی ئاین و نه‌ته‌وه و نیشتیمانی بكه‌ن و له‌و رۆژه‌وه تائێستا ئه‌و رێكخراوه له‌گه‌شه و پێكه‌وشتنی زۆر دایه و به‌رده‌وام په‌یامه‌كانی پاڵپشتی گه‌وره‌بوون بۆ ئه‌زمونی كوردستان و هه‌میشه زانایان له‌گه‌ڵ خۆش و ناخۆشی گه‌له‌كه‌یان بوون و له‌دژی داگیركار‌و هێرشی دوژمنكاری بوون بۆ سه‌ر كوردستان و ئیستاش به‌هه‌مان نه‌فه‌س كارده‌كه‌ن، و گرنگه له‌م قۆناغه‌ش هه‌ندێك پره‌نسی هه‌یه جه‌ختیان لێ بكه‌ینه‌وه، له‌وانه پێكه‌وه ژیانی ئاین و قوڵكردنی یه‌كری و رێزگرتن له‌یه‌كتری و پاراستنی بنه‌مای ئاشتی و یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پره‌نسیه‌به و نیشتیمانییه‌كان .
راشی گه‌یاند: رۆژ له‌دوای رۆژ یه‌كێتی زانایان هه‌نگاو ده‌نێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان هیوادارین ساڵیادی یه‌كێتی زانایان ئه‌و به‌ربه‌ستانه تێپه‌رێنین بونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوچه‌رخیه‌كانی ئێستا تا به‌ئاسوده‌یی بژین و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هاوار بكه‌ین گه‌لی كورد وه‌ك خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی خۆی مافی خۆیه‌تی ببێته ده‌وڵه‌ت و چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات.

