بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕایگەیاند، نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە، کە لە ئێستادا 190 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت و لە هەفتەکانی داهاتووشدا زیاتر دەکرێت.
عامر خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران، محەممەد شیاع سوودانی و بە چاودێری وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی و بەهاوکاری ڕاستەوخۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.
گوتیشی: سوپاس بۆ خوا، کاتژمێر 6:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستی پێکرد، کە ئێستا 190 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت، ئەو بڕەش لەهەفتەکانی داهاتوودا زیاتر دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی هەناردەکردنەکە هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە، پرۆسەکە بەهاوکاری کارمەندانی کۆمپانیاکانی نەوتی باکوور و کارمەندانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان زۆر ئاسان بوو.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور گوتیشی: نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە خاکی تورکیا، بۆ ئەوەی بگاتە بازاڕەکانی جیهان.
هەواڵی پێشوو

