zagros news agency

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی عێراق لێبڕینی خانەنشینی و باجی لە مووچەی مانگی شوبات کردووە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا، کە دوێنێ 31ی3ی2024 دەرچووە و بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان نێردراوە و کۆپییەکی دەست (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) كەوتووە، ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕێژەی لێبڕینی خانەنشین و باج لە مووچەی فەرمانبەران کراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: “ئاگادارتان دەکەینەوە، بڕی پارەی مووچەی مانگی 2ی 2024، کە لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵ ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە و ڕێژەی 7%ی خانەنشینی و باج، لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕدراوە و بە داهاتی کۆتایی تۆماریان کردووە.”

وەزارەتی دارایی ئەوەی بە وەزارەت و فەرمانگەکان ڕاگەیاندووە: “دەبێت سەرجەم گەنجینەکان و ئەو فەرمانگانەی کە سیستەمی ژمێریاریی نامەڵبەندی پەیڕەو دەکەن، لێبڕین لەو دوو ڕێژەیه نەکەن، چونكە پێشوەختە لە هەرێمی کوردستانی بڕدراوە.”

بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەکان، هەر فەرمانبەرێك بەناوی لێبڕینی خانەنشینی، مانگانە 7%ی لە مووچەی بنەڕەتی لێ دەبڕدرێت.

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادبوونی دڵەڕاوکێکەری تووشبوون و مردن بە ئەنفلۆنزای لە یەزد و هۆرمۆزگان

یاسین

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح