zagros news agency

“فارس عیسا” و “ئەنیل بۆرا ئینان” تاوتوێی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن

لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزخانەی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئەیلولى 2025، به‌ڕێز”فارس عیسا”سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای لە بەغدا کرد، و لەلایەن باڵیۆزی تورکیا بەڕێز “ئەنیل بۆرا ئینان” پێشوازی لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی هەرێم کرد، هەروەها قۆناغەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کرا.

باڵیۆزی تورکیا پیرۆزبایی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نەوتی ئەم دواییەی، نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی کرد، وجەختیشی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاى کردەوە.

لای خۆیەوە،سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، جەختی لەوە کردەوە کە، هەولێر هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە، لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێبدات و پتەوتر بکات، لەسەر بنەمای نیازپاکی و دراوسێیەتی و بەرژەوەندی هاوبەش.

هەروەها به‌ڕێز” فارس عیسا” دیدگای حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕوونکردەوە، و ئاماژەی بە سیاسەتی حکومەتی به‌ڕێز مەسرور بارزانی کرد، بۆ نەهێشتنی کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، باڵیۆزی تورکیا باسی لە بوونی هەندێک کێشە و ئاستەنگ لە دەروازە سنوورییەکان كرد، ئەوەش دوای دانانی چه‌ند خاڵێكى پشکنینی فیدراڵی لە نزیکیان.

لاى خۆيه‌وه‌، “عیسا” جەختی لەوە کردەوە کە، دەتوانرێت ئەو کێشانە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەموو زانکۆ و پەیمانگا سێ ڕۆژ پشوو دەبێت

سەڵاح

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانى كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

سەڵاح