ته‌واوی سۆشیال میدیای كوردستان به‌پلاتفۆرمی(فه‌یسبووك و ئینستگرام و تیكتۆك و سناپچات)ه‌وه بوه‌ته‌وه ئاڵا‌و لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان به ژماره 275 بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه بۆ پارتی، جیاواز له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه خه‌ڵكی كوردستان خۆرسكانه له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی ده‌ستیان كردووه به بڵاو كردنه‌وه‌ی لۆگۆ و ئاڵا و دروشمی لیستی 275ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌م باره‌وه، عه‌تا ره‌وف، نووسه‌ر له شاری هه‌ڵه‌بجه، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ی10ی2025 ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ئه‌م جاره لێشاوی خه‌ڵكی كوردستان و كادیرانی پارتی له سۆشیال میدیا ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی پارتی و ئه‌مه گه‌رموگوری و تینێكی به‌هێزی به‌پرۆسه‌كه داوه به‌تایبه‌ت لیستی 275.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كاره‌كانی پارتی له ئاوه‌دانی كوردستان و به‌رگریكردن له خه‌ڵكی كوردستان له به‌غدا و ئاماده‌یی پارتی بۆ قوربانیدان له پێناوی دۆزی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پشتیوانییه گه‌وره‌یه كه ئیستا هه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له ئاستی عێراقدا هیچ حزبێك به‌قه‌د پارتی له سۆسیال میدیا پشتیوانی ناكرێت.

