سارا ستار شێخانی، کاندیدی ژمارە (٧) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: جگە لە بەرنامە و پلانی حزب بەرنامە و پلانی تایبەتی خۆم هەیە کە کارکردن دەبێت لەسەر پرۆژی تایبەت بە شاری کەرکوک کە چەندین سالە لەپرۆژەکان بێ بەشکراوە بەتایبەتی جێ بە جێ کردنی پرۆژە پترۆدۆلاری پارێزگاکان کە پێویستە بۆ هاوشاریانی خۆمان کاربکەین تاکۆ بتوانین خزمەتی زیاتریان بکەین کە شایانی زۆرترین خزمەتن لە شارێکی وەها دەولەماند لە سەرچاوە سروشتیەکان بەلام بێ خزمەت لە هەموو روویەکەوە.
سارا ستار شێخانی گووتی: ئێمە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە سەربەرزانە بەبێ هیچ دوودڵیەک دەچینە ناو خەڵک و داوایان لێدەکەین کە دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە هەر پارتیە زامنی ماف و چارەنووسمان دەکات لە عێراق و جیهان.
هەروەها سارا ستار محەمەد، کاندیدی ژمارە (٧) لە لیستی(٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوە خستەروو گووتی: سەرەرای ئەو هەموو زەحمەتیان کە ئێمە پارتیەکان لە کەرکوک دەبین بەلام هیچ شتێک کاریگەریمان لێناکات ئێمە بێ بەش لە ئیدارەی پارێزگایی کەرکوک بەلام هیچ کات بیرمانە لەوە نەکردۆتەوە کە خەلک خزمەت نەکەین و لەگەل لەخەلک نەبین خۆمان جیانەکردوتەوە و جیاش نابینەوە، داوا لەو تەمەنانەی کەوا یەکەمین جارە بەشدار دەبن لە پرۆسە هەلبژاردن دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان چونکە هەر پارتیە خاوەنی خزمەت و قوربانی دان بۆ ئەوان بۆیە بیربکەنەوە کێ پردێکە بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان دەنگ بەو لیستە بدەن ئەویش لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستانە لەناویشدا بەندە کە کاندیدی ژمارە (٧)م لەبازنەی پارێزگای کەرکوک.
دڵشاد یونس هەرکی


