zagros news agency

هه‌ولێر.. كوڕبه‌ندى مافه‌كانى مرۆڤ بۆ خستنه‌ڕووى كارى هاوبه‌شى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان

 

بە مەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی کاری هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی بواری مرۆڤ لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەو کۆڕبەندە جیهانییەی کە کاری تێدا دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پلاتفۆڕمی مافەکانی مرۆڤ، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ى 10ى 2025 لە شاری هەولێر کۆڕبەندی دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڕێوەچوو.

ئەو پلانانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها وڵاتانی ئەندام لە کۆڕبەندی مافەکانی مرۆڤ و ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ، تێیدا بەشدارن.

وابڕیارە ئەمڕۆ جگە لە پێشکەشکردنی چەند سیمینارێک لە چوارچێوەی پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاری خزمەتگوزاریی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، گفتوگۆی پلانی داهاتووش بکرێت.

لەسەرەتای دەستپێکی کۆڕبەندەکە دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێوودەوڵەتییەکان گوتی: “دەستکەوتە سەرەکییەکانی پلانی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان لەنێوان ساڵانى 2021 تا 2025 بریتی بووە لە پێکهێنانی 47 نوێنەرایەتی وەزارەت و دامودەزگا و لیژنە پەیوەندیدارەکان و پێشکەشکردنی 109 ڕاپۆرت بۆ دەزگا نێودەوڵەتییەکان.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “هەر لەو ماوەیەدا کارما کردووە بۆ دەرکردنی زیاتر لە 175 بەیاننامە کە ڕوونکردنەوەی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی حوکمڕانی و مافی مرۆڤ دەکات، هەروەها ئامادەکردنی 10 ڕاپۆرتی شیکاری گشتی هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکان لە جێبەجێکردنی پلانی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنی 12 خولی ڕاهێنان و وۆرک شۆپ لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، کونسوڵخانەکان، و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕۆڵبنین لە هەڵسەنگاندنی ئەو 364 پێشنیارەی کە لەلایەن 96 وڵاتەوە پێشکەشکرابوون لە خولی 18هەمین مینی پانۆرامای جیهانیدا.

دیندار زێباری، هه‌روه‌ها باسی لەوەشکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دڵنیابوون لەوەی کە دیدگا و تەحەددیات و دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی نیشتمانی عێراقدا ڕەنگدانەوەی هەبێت بۆیە پێشکەوتنی بەدەست هاتوو لە جێبەجێکردنی پێشنیارەکان سەبارەت بە پرسە جۆراوجۆرەکانی مافی مرۆڤ 87.5%ی ڕاسپاردەکان جێبەجێ کراون و بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر: ٨٤٪ بۆچوونی سەروەری لەسەر ئەم پرسە جێبەجێ کراون.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی: 75%ی ڕاسپاردەکانی پەیوەست بەم بابەتە جێبەجێ کراون. هەرچی مافی ژینگەیەکی پاکە 83.3٪ پێشنیارەکان جێبەجێ کراون، بۆ مافی ئاوارەکانی ناوخۆش ٨٠ ٪ ڕاسپاردەکان جێبەجێ کران. تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان: 53 پێشنیار جێبەجێکراون، و 73 پێشنیازیش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق به هێڵێکی دەریایی مەودای نێوان سێ وڵات لەڕێگەی بەسڕەوە کورت دەکاتەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە

سەڵاح

ئەمریکا بۆ وەستاندنی شەڕ گوشار دەخاتە سەر ئیسرائیل

یاسین