zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەشتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەڕێز کاک محەمەدی حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.

بەبۆنەی بەستن و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتنی هەشتەمین کۆنگرەی پارتەکەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردە و ئه‌نجامەکانی کۆنگرەکەتان لە ئاست گۆڕانکارییەکان و پێداویستی قۆنەغەکەدابن و خزمەتی ئامانجە هاوبەشەکانمان و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی و هاوڕیزی نێوانمان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و پاراستنی هەرێم و هێنانەدی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی نیسانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا

دڵشاد

رزگار سارتكەیی : ئەوەی لە سلێمانی هەیە حزبڕانیە نەك حكومرانی

گوران

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین