zagros news agency

بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردن

ئەمڕۆ یەكشەم بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.بڕیارەكە ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەی بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە رێكەوتی 27/3/2024 بڕیاری لەسەر درابوو.

بڕیارەكە بریتییە لە:

1- لێخۆشبوونی تەواوەتی و 100%ی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران تایبەت بە (بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی) بە مەرجێك لە ماوەی 90 رۆژی كار لە رێكەوتی بەركاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی 100%ی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتییەكە بدەن.

2- سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لە رۆژی گشتاندنی بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە.

3- ئەم بڕیارە لە رۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی باڵای ئەمنیی، بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە

سەڵاح

لە دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە هاتنى مانگى ڕەمەزان ئەنجامدرا

سەڵاح

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس: به‌4 پرۆژه‌ی گه‌وره‌ به‌به‌های 120ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنانی له‌ هه‌ولێرو دهۆك كردووه‌

یاسین