ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: ژمارەیەک قوتابخانەی تازە دروستکراومان لە کەرکووک کردەوە

 

ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە بەیاوەری وەزیری پەروەردەی عێراق و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، ژمارەیەک قوتابخانەی تازە دروستکراومان بەسەر کردەوە.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە، بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ بەیاوەری وەزیری پەروەردەی عێراق و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، ژمارەیەک قوتابخانەی تازە دروستکراومان بەسەر کردەوە و وەزیری پەروەردە قوتابخانەکانی کردەوە تاکو بەفەرمی دەوامیان تێدا بکرێت، لەگەڵ وەزیری پەروەردە هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگاکانمان بەسەر کردەوە کە بەشێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخ دروستکرابوون.

هەروەها نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس خستەروو، کە وەزیری پەروەردەی عێراق مەبەستی سەردانەکەی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن روونکردەوە کە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان و ئاگاداربوون لە رەوشی پەروەردەو کێشەکانی کەرتی پەروەردە بوو

‏‎

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە (١٩) هەزار کارمەند ناویان بۆ سەرژمێری گشتی گەڕاوەتەوە

یاسین

بە گوژمەى نزیکەى (300 ملیۆن دینار) چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو کرا

دڵشاد

پۆلیسی ئاکرێ ئافرەتێکی لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد

یاسین