ئەمڕۆ شەممە 7ـی 2ـی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

