zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە شەش هەزار کتێبی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی دیاسپۆرا رەوانە کرد

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروانێکی شەش هەزار کتێبی خوێندنی زمانی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی بۆ قوتابیانی دیاسپۆرا رەوانەی ئەوروپا کرد، لەمبارەوە، سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، هەموو پێدوایستی و هاوکارییەک بۆ قوتابیانی دیاسپۆرا دابین دەکەین.

سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2026، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەک پاڵپشتییەک بۆ خوێندن و پاراستنی زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات، لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردەوە، شەش هەزار کتێبی زمانی کوردی بەشێوەزاری کرمانجی چاپکراو، کە کێشی کتێبەکان دوو تۆن و 570 کیلۆیە، بە بارهەڵگرێک رەوانەی ئەوروپا کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، ئەو کتێبە چاپکراوانەی بۆ قوتابیانی دیاسپۆرا رەوانە کراون، کە ئاستەکانی خوێندنی یەکەم تا پێنجەمی بنەرەتی لەخۆ دەگرێت و بەسەر 14 قوتابخانەی خوێندنی کوردی بە شێوەزاری کرمانجی لە ئەڵمانیا، سویسرا، نەمسا، دانیمارک، لۆکسمبۆرگ دابەش دەکرێن.

هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بایەخدان بە خوێندنی کوردی و زمانی دایک لە دیاسپۆرا، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر لە لە25ی تشرینی یەکەمی 2025 وەزارەتی پەروەردە هەشت هەزار و پێنج سەد کتێبی کوردی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی بە کێشی دوو تۆن و 320 کیلۆ رەوانەی قوتابخانە کوردییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا: بەشدارنەبووین لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە

سەڵاح

عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح