حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی بە دەیان مووشەکی کاتیۆشا بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئیسرائیلیان لە بەرزاییەکانی گۆڵان داوەتە بەر هێرش.
ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانەوە نزیکەی 30 موشەک بەرەو جۆلان تەقێنراون، بەڵام زانیاریی لەسەر زیانی ئەم هێرشانە بڵاو نەکردووەتەوە.
هاوکات گروپە چەکدارانی عێراقیش بڵاویان کردەوە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ ئایار جارێکی دیکە بە مووشەکی کرووز هێرشیان کردووتە سەر ئیسرائیل.