zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات

 

ئه‌مرۆ دووشەممە، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له‌ گایه‌ر فیه‌لد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی( Medical Aid Initiative Norway) کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لە نێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا .

سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاریی‌ مرۆیی‌ و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان.

سەرۆکی حکومەت هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه‌ به‌ لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی‌ مرۆیی ئەنجام دەدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین