zagros news agency

گەشتی ئاسمانیی لە نێوان سووریا و بەحرەین دەست پێدەکەنەوه‌

گەشتی ئاسمانیی لە نێوان سووریا و بەحرەین دوای زیاتر لە دە ساڵ وەستان دەست پێدەکەنەوه‌.

ئاژانسی هەواڵی بەحرەینی ڕایگەیاندووە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سووریا و بەحرەین دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ وەستان دەست پێ‌دەکەنەوە.

بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، بەم نزیکانە وردەکاریی ڕێکەوتی گەشتەکان ڕادەگەیەنرێت.

وەزارەتی گواستنەوەی سووریا بەخێرهاتنی ئەو برا بەحرەینییەی کرد.

سووریا دوای سەرکوت‌کردنی هاووڵاتیان و پەرەەندنی تێکهەڵچوون لە گەڵ دانێشتوون، لە لایەن وڵاتانی عەرەبەوە سزای خرایە سەر و لە کۆمکاری عەرەبیش دەرکرا.

لەم دواییانەدا دانووستانی نێوان دەستەڵاتی سووریا و وڵاتانی عەرەبەوە سزاکانی لەسەر کەم کراوەتەوە و جارێکی دیکە خەریکە پێوەندییە دیبلوماییەکانی نێوانیان پەرە دەستێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین

‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

گوران

لە سعوودیە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

یاسین