ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تانکەرێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

تانکەرێک لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین گڕی گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی5ی2024، عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال، گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی شێرەوەنی نێوان کەلار-خانەقین تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزینی تانکییەکەی گڕی گرت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لە ڕووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە کە لەدایکبووی 1990یە و دانیشتووی کەلارە گیانی لەدەستدا.

عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال، گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی قوربانییەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پشتیوانیکردنی پەنابەرانی سوریا، یەکێتی ئەوروپا بەڵێنی زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆ ته‌رخان ده‌كات

سەڵاح

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

رێكخراوا بۆرسیبا یا نێڤده‌وله‌تی ل جنێف به‌رهه‌ڤی بۆ هاریکاریكرنا كه‌رتێ ساخله‌میا دهۆکێ نیشاندا

سەڵاح